ژنە زانایەکی ئەمریکیی: پسپۆرێکی بواری میکرۆبەکان لە کۆشکی سپی کۆڕۆنای دروست کردووە

ژنە زانایەکی ئەمریکیی: پسپۆرێکی بواری میکرۆبەکان لە کۆشکی سپی کۆڕۆنای دروست کردووە
دکتۆرە (جودی مایکۆفیچ) لە کتێبە نوێیەکەیدا بە ناوونیشانی (تاعوونی گەندەڵیی: گەڕاندنەوەی یەقین لە بەڵێنی زانستدا)، (ئەنتۆنی فاوچی)ی پسپۆری سەرەکیی ناو تیمەکەی کۆشکی سپی، بە دیزاینەر و دروستکەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمەتبار دەکات. هەر لەم بارەیەوە زۆر ستەم و سکانداڵی دیکەی زانستی ئاشکرا دەکات، کە لە ماوەی ژیانی پیشەیی خۆیدا بەدەستییانەوە ناڵاندوویەتی.

دکتۆرە جودی مایکۆفیچ، کە بە یەکێک لە پڕ دەسکەوتترین زاناکانی سەردەم و نەوەی خۆی دەناسرێت، بەتایبەتی لە بواری ڤایرۆسە مرۆییەکان، بە جۆرێک تێزە زانستییەکەیشی لە ساڵی ١٩٩١، شۆڕشێکی گەورە بوو لە بواری چارەسەری نەخۆشی کەمیی بەرگریی لەشی مرۆڤ. بە هێزەوە کەوتەوە سەر زاران، ئەمەش بەهۆی ئاشکراکردنی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. دووبارە و جارێکی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بە هۆی ئاشکراکردنی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەهێزەوە ناوەکەی هاتەوە ناو ناوان.

مایکۆفیچ پێیوایە بەهۆی ئاشکراکردنی نهێنیی کوشندە و ترسناک، باجێکی زۆری داوە. بەتایبەتی لە پەیوەست ئاراستەکردنی تیری تۆمەت بۆ ئەوانەی لە جیهاندا لە پشتی ئەو گەندەڵییە تەندروستی و پزیشکییانەوەن کە ژیانی مرۆڤایەتییان خستووەتە مەترسییەوە، لەنێویاندا (دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی)ی پسپۆری نەخۆشییە کوشندە و گوێزراوەکان، کە لە ئاستی جیهانیدا ناوێکی ناسراوە.

مرۆڤ دروستی کردووە
میکۆقیچ لە کتێبەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە،کە (فوچی) لە پشت ڤایرۆسی کۆڕۆنایە و ڤایرۆسەکەش لە نێوان تاقیگەگانی (نۆرس کاڕۆلینا)ی سەر بە پەمانگای لێکۆڵینەوەکانی سوپای ئەمریکا بۆ پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان و تاقیگەی (ووهان)ی چینی، دروست کراوە و دەشڵێت: “هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بە خەیاڵمدا نەهاتووە، کە دەبمە یەکێک لەو کەسایەتییانەی، لە زانستی سەدەی بیست و یەکدا دەبێتە جێی زۆرترین مشتومڕ”.

دکتۆرە مایکۆفیچ دەشڵێت: “لە تاقیگەی (ووهان)دا یاریی بە خێزانی ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا کراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. هیچ کەسیان نەچوونەتە بازاڕی شەمشەمەکوێرەکان و ڤایرۆسەکەش ڕاستەوخۆ لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ نەگوازراوەتەوە. ئەگەر ئەوەی ڕوویداوە شتێکی سروشتی بوایە و یاریی پێ نەکراوە، ئەوا بۆ ڕوودانی، پێویستی بە ٨٠٠ ساڵ هەیە، بەڵام دژکارییەکە ئەوەیە، کە لە ماوەی کەمتر لە دەیەیەک تێپەڕین بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (سارس)، ڕووی دا. هەموو زاناکانیش ئەوە باش دەزانن، کە ڕوودانی شتێکی لەم جۆرە و بە شێوەیەکی سروشتی، شتێکی مەحاڵە”..

جێی سەرنج ئەوەیە، کە (مایکۆفیچ) پێشتریش (فاوچی) بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بە بووەتە هۆی ئەوەی بەبێ هیچ تۆمەت و تاوانێک، (٥ ساڵ) زیندانی بکرێت. ئەمەو بەبێ ئەوەی لە کاتی زیندانیکردنەکەیدا، (میکۆفیچ) بۆی هەبووبێت پارێزەر بۆ خۆی دابین بکات و دوای ئازادبوونیشی لە زیندان، لە سەرجەم مافە مەدەنییەکانی بێبەش کراوە.

ئاشکراکردنی نهێنییەکان
مایکۆفیچ کە پێیوایە کۆڕۆنا بەشێکە لە (پەتای گەندەڵیی) بواری تەندروستی، کە دەمێکە دونیای پزیشکیی تەنیوەتەوە. پێشتر لە پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریکیی بۆ تەندروستی و لە بواری نەخۆشیی شێرپەنجەدا کاری کردووە، هەروەها یەکێک بووە لەوانەی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە ڕیزی تیمەکانی هەمان پەیمانگا بووە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوەی تایبەت بە نەخۆشیی (ئایدز) و ڕۆڵی کارا و بەهەمداری گێڕاوە. لە بارەی دروستکردنی ڤایرۆسەکەوە ئاماژە بەوە دەکات: “بۆچی 3.7 ملیۆن دۆلار لە تاقیگەی پەیمانگای نیشتمانیی بۆ تەندروستی - کە فاوچی بەڕێوەی دەبات - گوازرایەوە تاقیگەی ووهان لە چین؟ کە هەمان ئەو تاقیگەیەیە لێیەوە ڤایرۆسەکە بە جیهاندا بڵاو بووەوە. بۆیە ئەگەر لە بابەتی پەیوەندییەکانی بەم تاقیگەیە ڕاستگۆیە، با فاوچی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت و دادگایی بکرێت؟”.

مایکۆفیچ کە لە کتێبەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کۆمپانیاکانی دەرمان لە پای ئاشکراکانی ڕاستییە شاراوەکان و لادانی دەمامک لەسەر نهێنییەکانی بواری تەندروستیی و کایەی پزیشکیی جیهانیدا، هێرشێکی ناڕەوایان کردووەتە سەر و ناو و کەسایەتیی و ژیانی پیشەیی ئەویان تێکشکاندووە. لە دیمانەیەکی ٢٥ خوولەکیدا لە پێگەی (یوتیوب) دەڵێت: “بەکارهێنانی بەربڵاو بۆ ڕیشاڵە جینییە ئاژەڵی و مرۆییەکان، جڵەویان بۆ پەتا کوشندە و وێرانکەرەکان شل کرد”.

ناوبراو بابەتێک لەناو یادەوەریی کاری پزیشکییەکەیدا لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسەکان زیندوو دەکاتەوە و دەڵێت: “ڤایرۆسی کەمکردنەوەی بەرگریی لەشی مرۆڤم لە لیک و خوێنی نەخۆشەکانی فەڕەنسا وەرگرت، بەڵام (فاوچی) دەستی لە دواخستنی لێکۆڵینەوە لەسەر نموونەکان هەیە و تۆمەتبارە، چونکە ئەم دواخستنە، بواری بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە خۆش کرد”.

بەدرۆخستنەوە
لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی لە کتێبەکەیدا لە بارەی پەتای کۆڕۆنا قسەی لەسەر کردوون، بەتایبەتی لەوەی کە باس لەوە دەکات، بۆ پشتڕاستکردنەوەی بۆچوونەکانی، زیاتر لە ٩٥ گەواهیدەری لەبواری پزیشکیی و تەندروستیدا هەیە، بەڵام زۆرێکیش ئەو قسانەی (مایکۆفیچ) ڕەت دەکەنەوە، کە لە کتێبەکەی و دیمانەکەیدا باسی کردوون و پێیانوایە هەمووی بوختان و تۆمەت هەڵبەستنە. بۆ نموونە، پێگەی ئەلیکتڕۆنیی “ڕیدیت” ئاماژە بەوە دەکات، کە دوای ئەوەی میکۆفیچ وەک بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە دامەزراوەیەکی تایبەتی سەر بە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا و دەست بەکار بوو (پەیمانگای ویتمۆر پیترسۆن بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار لە ڕینۆی نیڤادا)، بەهۆی ئەوەی ڕەتی کردەوە ژمارەیەک نموومەنەی خانەیی، لە تاقیگەکەی خۆی ڕادەستی توێژەرێکی دیکەی هەمان پەیمانگا بکات، لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١، لە پەیمانگاکە دەرکراوە.












باسنيوز



Top