پادشای سعودیە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەت لە کارەکانیان دوردەخاتەوە

 پادشای سعودیە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەت لە کارەکانیان دوردەخاتەوە
پادشای سعودیە لە فەرمانێکدا ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتەکەی لە کارەکانیان دورخستەوە و کەسانی دیکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان راسپارد، لەناو ئەو کەسانەشدا کە گۆڕانکاری تیاداکراوە، سەرۆکی کاروباری تایبەتە بە شازادەی جێنشینی سعودیە.

رۆژنامەی فەرمی سعودیە "أم القرى" لیستی گۆڕانکارییەکانی بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی فەرمانەکەی سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای سعودیە، توراد سەبا‌و باهبری وەک سەرۆکی کاروباری تایبەت بە شازادەی جێنشینی سعودیە دەستبەکاردەبێت، هەروەها لە فەرمانەکەدا پارێزگاری دەزگای پاکردنەوەی ئاوی سوێر بۆ ئاوی سازگار و ئەمینی (پارێزگاری) شاری مەدینەش گۆڕانکاریان تێداکراوە.

پادشای سعودیە گۆڕانکاری لە سەرۆکی کاروباری تایبەت بە شازادەی جێنشینی سعودیە و پارێزگاری شاری مەدینەدا ئەنجامدا


هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاریدا یاداشتنامەیەکی لێتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی ژینگە، ئاو و کشتوکاڵی سعودیە و وەزارەتی وزەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی شێواز و رێکاری نوێ بۆ چۆنیەتی پاکردنەوەی ئاوی سوێر بۆ ئاوی سازگار ئەنجام بدەرێت.

هەفتەی رابردوش بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە کەنداو بڵاویانکردەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای سعودیە بڕیارە ژمارەیەک گۆڕانکاری حکومی لە پێکهاتەی حکومەتی سعودیەدا بکات و بەشێک لەو گۆڕانکاریانەش لە وەزارەتی ژینگە، ئاو و کشتوکاڵی ئەو وڵاتەدا دەبێت.



خەندان-
Top