بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له تاران ڕووی دا
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8/5/2020، میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كاتژمێر 12 و 48 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 5.1 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر له تاران ڕووى دا.
دانیشتوانى پارێزگاكانى تاران، ئه‌لبورز، قوم و قه‌زوین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى فریاكه‌وتنى ئێران ڕاى گه‌یاندووه، دوو كه‌س به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه یه‌كێكیان پیاوێكى 60 ساڵه و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵه، 23 كه‌سیش به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه بریندار بوونه.
باسنيوز
