له ڕووسیا 10 هه‌زار و 699 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 699 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 187 هه‌زار و 859 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه 11 هه‌زار و 231 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 98 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌زار و 723 كه‌س، تا ئێستا له ڕووسیا 26 هه‌زار و 608 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
