زیاتر لەسەدا 31ی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبونەتەوە

 زیاتر لەسەدا 31ی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبونەتەوە
بەپێی داتاو ئامارە راگەیەنراوەکانی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا زیاتر لەسەدا 31-ی توشبوان چاکبونەتەوە.

تائێستا لەجیهاندا لەسەدا 31.72-ی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، تائێستا لەجیهاندا لەسەدا 31.72-ی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابرودا 99 هەزار و 742 حاڵەتی نوێی توشبون لەجیهاندا تۆمارکراوە


هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابرودا 99 هەزار و 742 حاڵەتی نوێی توشبون لەجیهاندا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی جیهان بۆ سێ ملیۆن و 862 هەزار و 440 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

هاوکات، تائێستا لە جیهاندا 268 هەزار و 550 حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زیاتر لە 30 هەزاریان لەبریتانیا بوە و لەئەمریکاش بەتەنها 76 هەزار و 938 حاڵەت تۆمارکراوە.









خەندان
Top