له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له ملیۆنێك و 292 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (هه‌ینى 8/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 292 هه‌زار و 850 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 263 هه‌زار و 224 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 76 هه‌زار و 938 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 217 هه‌زار و 251 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
