جارێکی تر ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل راسپێردرا
سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، پاش ئەوەی توانی متمانەی 72 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەی( لەنێویاندا هەمو ئەندامانی پارتەکەی بێنی گانتز) لەکۆی 120 ئەندام، روڤین ریڤیلین سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.
لەئێستادا ناتانیاهۆی تەنها 14 رۆژی لەبەردەستایە بۆ دیاریکردنی لیستی ناوی وەزیرەکان و پێکهێنانی حکومەت
پاش راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لەئێستادا ناتانیاهۆی تەنها 14 رۆژی لەبەردەستایە بۆ دیاریکردنی لیستی ناوی وەزیرەکان و پێکهێنانی حکومەت.
ئەگەر سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو نەتوانێت لەو ماوەیەدا کابینەی حکومەتی نوێ پێکبهێنێت ئەوا پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و جارێکی دیکە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێتەوە.
لەوبارەیەوە سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاندوە، لەئێستادا ئیسرائیل بەدۆخێکدا تێدەپەڕێت کە وێنەی لەمێژودا نەبوە، سێ جار هەڵبژاردنی بازنەیی ئەنجامدراوە و لەقەیرانی کۆرۆناشدان.
خەندان
