بەرپرسێکی سەربازی نزیک لەترەمپ توشی کۆرۆنا بو

 بەرپرسێکی سەربازی نزیک لەترەمپ توشی کۆرۆنا بو
بەرپرسێکی سەربازی کۆشکی سپی کەسەرپەرشتی کاروباری تایبەتی ترەمپی دەکرد توشی کۆرۆنا بو.

بەرپرسێکی سەربازی نزیک لەسەرۆکی ئەمریکا توشی کۆرۆنا بوە


بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە، لەلایەن یەکەی تەندروستی تایبەت بەکۆشکی سپی ئاگادارکراونەتەوە کە بەرپرسێکی سەربازی نزیک لەسەرۆکی ئەمریکا توشی کۆرۆنا بوە، ئەوەش مەترسی لەسەر بەرپرسانی تری کۆشکی سپی دروستدەکات.

سەرۆک ترەمپ و جێگرەکە لەنوێترین پشکنیندا دەرکەوتوە نێگەتیڤن و هەڵگری ڤایرۆسەکە نین


جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ و جێگرەکە لەنوێترین پشکنیندا دەرکەوتوە نێگەتیڤن و هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

ئەو بەرپرسە سەربازییە سەربە هێزی دەریایی ئەمریکایە


لای خۆیەوە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو بەرپرسە سەربازییە سەربە هێزی دەریایی ئەمریکایە و لەرۆژی چوارشەممەوە نیشانەکانی توشبون بەکۆرۆنای تێدا دەرکەوتوە.








خەندان
Top