داعش هێرشێكی گەورەی كردە سەر هێزەكانی ئەسەد
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ڕژێمی ئەسەد و میلیشیاكانی سەر بە ڕژێمەكە لە دەشتی حمسی رۆژهەڵاتی سووریا.
بە پێی ڕوانگەكەی مافەكانی مرۆڤ، چاوەڕوان دەكرێ ژمارەی كوژراوەكان بەرز بێتەوە، چونكە ژمارەیەكی زۆری چەكدار بە سەختی بریندارن و جارێ ژمارەكانیان نەزاندراوە.
تا ئێستا ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.
ئەگەرچی زیاتر لە ساڵێكە داعش لە سووریا هیچ خاكێكی لەبەر دەستدا نەماوە، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە هێرشی لەناكاو، بە تایبەتی لە ناوچەكانی دەشتی حمسەوە تا سنوورەكانی عێراق.
باسنيوز
