پێنتاگۆن دان بە کوشتنی 132 سڤیل لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە دەنێت

 پێنتاگۆن دان بە کوشتنی 132 سڤیل لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە دەنێت


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دان بەوە دەنێت لە ساڵی 2019 دا 132 کەسی سڤیلیان لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان و سۆماڵ کوشتئامارانەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن راپۆرتێکی 20 پەڕەیی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەو قوربانییانە دەکات کە ئەمریکا لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بە هەڵە کوشتوونی.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە 2019 دا ئەمریکا 108 کەسی سڤیلی تەنیا لە ئەفغانستان کوشتووە، لە عێراق و سووریاش 22 کەسی کوشتووە، لە سۆماڵیش دوو کەس.

پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات، هیچ کەسێکی سڤیلیان لە لیبیا و یەمەن لە 2019 دا نەکوشتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لقی ئەمریکای رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، زیانە گیانییەکانی کە بە خەڵکی سڤیلی گەیاندوون لە قەبارەی خۆی بچووکتر پیشاندەدات.

هاوکات رێکخراوی Airwars بۆ چاودێریکردنی دۆخی جەنگ رایگەیاندووە، تەنیا لە شەش مانگی 2019دا ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا لەنێوان 416 بۆ 1030 کەسی سڤیلی کوشتووە.

راپۆرتی ساڵانەی پێنتاگۆن لەمبارەوە هێشتا نەخراوە بەرنامەی کاری کۆنگرێس، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.

ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد کە سیاسەتێکی سەردەمی ئۆبامای هەڵوەشاندەوە و لە بڕیارەکەدا داوادەکات زانیاریی قوربانییانی سڤیل کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدەدرێت، ئاشکرابکرێن.







رووداو
Top