باڵوێزخانەی سعودیە: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سعودیە پەیوەندیی ستراتیجین و 75 ساڵە بەردەوامن.

 باڵوێزخانەی سعودیە: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سعودیە پەیوەندیی ستراتیجین و 75 ساڵە بەردەوامن.

باڵوێزخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئەمریکا روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی هەڕەشەکردنی سەرۆکی ئەمریکا لە شازادەی جێنشینی سعودیە، دەدات.

فەهد نازر، گوتەبێژی باڵوێزخانەی سعودیە لە واشنتن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سعودیە پەیوەندیی ستراتیجین و 75 ساڵە بەردەوامن.

فەهد نازر هەروەها رایگەیاندووە، راگەیاندنەکان ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەیان بە راستی بڵاو نەکردووەتەوە.

گوتەبێژی باڵوێزخانەی سعودیە لە واشنتن رەتی کردووەتەوە ترەمپ هەڕەشەی لە محەمەد بن سەلمان کردبێ و رایگەیاندووە، ”میدیا ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی شێواندووە و ئاگاداری رێزگرتنی هەردوو لایەنی ئەمریکا و سعودیە لە یەکتر، نییە“.

پێشتر ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردبووەوە، کە ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ سعودیە لە بن سەلمان کردووە، ئەگەر سعودیە هەناردەکردنی نەوت، کەم نەکاتەوە.












باسنيوز
Top