ملیاردێڕیکی ڕووسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 ملیاردێڕیکی ڕووسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بەپێی زانیاریی میدیاکانی ڕووسیا، دوێنێ چوارشەممە 2020.5.6 "دێمیتری بووسف" ملیاردێڕی خەڵکی ڕووسیا کە بە هەشتایەمین ملیادرێێ ئەو وڵاتە هاتووەتە ئەژمار تەرمەکەی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە و دەگوترێ خۆی کوشتووە.

ئەو ملیاردێڕە ڕووسیە خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی کانە خەڵووز بووە و سامانەکەی بە 1.1 ملیار دۆلار خەمەڵێندراوە.

پێگەی هەواڵی "تاس" لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بووسف تەمەن ٥٢ ساڵ دوێنێ چوارشەممە تەمەرکەی لەناو ماڵی خۆی دۆزراوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس گوللە بەسەرییەە نراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو خۆی کوشتووە، بەڵام هەتا ئێستا لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنەکەی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

دێمیتری بووسف، خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی "ووستۆک کول" و "سیبانتراسیت" بووە لە بواری بەرهەمی خەڵووزدا.









باسنيوز
Top