چین وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌

چین وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌
حکومەتی چین وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێ: ئەگەر بەڵگەتان ھەیە کە چین ڤایرۆسەکەی بڵاوکردووەتەوە بەڵگەکانتان بخەنەروو ئەگەرنا واز لە تۆمەت بەخشینەوە بھێن.

ھووا چونینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەمه‌ریکا دەکەم، باشتر مێژووی چین بخوێننەوە و واز لە سووکایەتیەکانیان بھێنن.

هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، "ئەمرۆ دوای 101 ساڵ ئەگەر ھێشتا کەسانێک ھەبن لە واشنتن، چین بە ھۆکاری په‌تاكه‌ تۆمەتبار بکەن و سووکایەتیمان پێ بکەن، ئەوا ملیارێك و 400 ملیۆن چینی ھەن ئەوە قبوڵ ناکەن".

گوتیشی: "پێموایە دکتۆر لی وینلیانگ کە ئێستا رۆحی لە ئاسمانەکانە ئەو تۆمەتانەی ئێوە قبوڵ ناکات. ئێمە ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەمه‌ریکا دەکەین باشتر لە مێژووی چین تێبگەن و سەرقاڵی کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان بن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "بەڕێز پەمپێیۆ چەند جارێك ئەو تۆمەتانەی دووبارە کردوونەتەوە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو، چونکە ھیچ بەڵگەیەك بوونی نیە".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ،پێویستە ئەم بابەت بۆ پزیشك و پسپۆرانی تەندروستی جێبھێڵدرێت، با ئەوان وەڵام بدەنەوە و نابێت سیاسیەکان ئەم بابەتە بۆ مەبەستی سیاسی و ناخۆیی خۆیان بەکاربھێنن".




K24
Top