تەندروستیی جیهانی موژدە چاوەڕوانكراوەكەی راگەیاند

تەندروستیی جیهانی موژدە چاوەڕوانكراوەكەی راگەیاند
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی موژدە چاوەڕوانكراوەكەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوەیە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوەدا كە پەتای كۆرۆنا پلە بە پلە بەرەو دابەزین دەچێت.

گوتیشی پەتایەكە بەرەو كەمبوونەوەیە، بەڵام ناشبێ جیهان بگەڕێتەوە سەر باری ئاسایی و كاركردنی جارانی خۆی.

ئەدهانۆم ئاماژەی بەوە داوە كە مەترسیی راستینەی دووبارە گەڕانەوەی كۆرۆنا و قەدەغەكردنەوەی هاتوچۆ لەئارادا ماوە، بە تایبەتی ئەگەر دەسەڵاتدارانی جیهان بە هۆشدارییەوە ئەم قۆناغە راگوزەرە تێنەپەڕێنن.

داواشی كرد حكوومەتی وڵاتانی جیهان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك ڕێوشوێنە توندەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا شل بكەنەوە، بەڵام بە شێوەی یەكجارەكی نا، چونكە جارێ نەیانتوانیوە پەتایەكە رابگرن.









باسنيوز



Top