له ئێران هه‌زار و 680 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 78 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 418 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 680 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 101 هه‌زار و 650 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 81 هه‌زار و 587 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
Share
