ئەڵمانیا بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات

 ئەڵمانیا بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات


حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی، دەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-5-2020، حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیارێک بۆ کردنەوەی قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان بدات، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، داخرابوون.

حکوومەت و بەرپرسەکانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا یاداشتێکیان بۆ کردنەوەی قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان لەم مانگە (مانگی 5ـی 2020)، واژۆ کردووە.

لە یاداشتەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کردنەوەی بازاڕ و قوتابخانەکان کردووەتەوە، چونکە پێشبینیییەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، کەم بووەتەوە.

تا ئێستا 167 هەزار و 18 کەس لە ئەڵمانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، حەوت هەزار و 143 کەس گیانیان لەدەست داوە.





باسنیوز
Top