له‌ ئیسپانیا 185 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئیسپانیا 185 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 25 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئیسپانیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/5/2020، له‌ ئیسپانیا 867 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 219 هه‌زار و 329 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 185 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 25 هه‌زار و 613 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 151 هه‌زار و 633 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنيوز



Top