ئۆپۆزسیۆن دەنگۆی هەوڵدان بۆ كوودەتا لە توركیا بە درۆ دەخاتەوە

ئۆپۆزسیۆن دەنگۆی هەوڵدان بۆ كوودەتا لە توركیا بە درۆ دەخاتەوە
ماوەی هەفتەیەك دەبێت میدیاكانی سەر بە ئاكەپە و نووسەرانی سەر بەو پارتە، باس لە ئەگەری هەوڵدان بۆ كوودەتا دەكەن، هەروەها ئۆپۆزسیۆنی توركیاش تۆمەتبار دەكەن بەوەی كار لەگەڵ هێزی دەرەكیدا دەكەن بۆ لەنابردنی حكوومەت، بەڵام سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا هەموو ئەو دنگۆیانە رەت دەكاتەوە و دەڵێت درۆیە.

كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی، دەنگۆی هەوڵی كوودەتا لە توركیا رەت دەكاتەوە.

كلیچدارئۆغڵو باس لەوە دەكات، ئەوكاتانەی جەهەپە لە دەسەڵات بووە، كوودەتا ئەنجام دراوە و زۆرترین پارت كە زیانی لە كوودەتا بینیوە جەهەپە بووە، بۆیە با كەس نەڵێت جەهەپە سوود لە كوودەتا دەبینێت.

لە بەشێكی‌تری قسەكانیدا تیشكی خستە سەر هەوڵی كوودەتای ١٥ی تەمووز لە توركیا، ئاماژەی دا كە جەهەپە یەكەم پارت بووە لە پەرلەمان دژایەتیی خۆی بۆ ئەو كوودەتایە دەربڕی، بۆیە دەڵێت تكایە دەنگۆی درۆ بڵاو مەكەنەوە كە لە توركیا هەوڵی كوودەتا هەبێت، چونكە ئەمە روو نادات.











باسنيوز



Top