سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوسترالیا دەکات
بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوسترالیا دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی سنورەکان و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان هەردو وڵات
جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند ئەمڕۆ سێشەممە بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوسترالیا دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی سنورەکان و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان هەردو وڵات.
بەرپرسانی نیوزلاندا و ئوسترالیا دەڵێن، پڕۆسەی کردنەوەی سنورەکان هەندێک کاتی دەوێت و دەبێت زۆر بە هۆشیارانە رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیان کەمبکرێتەوە.
گەشتە دەریاییەکانی نێوان وڵاتەکەی و نیوزلاندی دراوسێی دەبێت بە یەکەمین رێگەی نێودەوڵەتی، کە لەنێوانیاندا بکرێتەوە
هاوکات سکۆت مۆریسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، گەشتە دەریاییەکانی نێوان وڵاتەکەی و نیوزلاندی دراوسێی دەبێت بە یەکەمین رێگەی نێودەوڵەتی، کە لەنێوانیاندا بکرێتەوە، لەو کاتەشدا گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکانیان دەستپێدەکاتەوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە هەریەکە لە ئوسترالیا و نیوزلاند سنورەکانیان بەڕوی گەشتیارانی یەکتری و جیهانیشدا داخستوە، تەنها رێگە بە گەڕانەوەی هاوڵاتیەکانی خۆیان دراوە کە بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.
تا ئێستا لە ئوسترالیا شەش هەزار و 800 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و 96 حاڵەتی مردن تۆمارکراون، لە نیوزلاندیش ژمارەی توشبوەانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە هەزار و 437 توشبو و 20 حاڵەتی مردن تۆمارکراون.
خەندان
