ئه‌سه‌د هۆشداری له رودانی كاره‌ساتی گه‌وره به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌دات
به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی سوریا شەوی رابردو له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا به‌مانای ئه‌وه دێت، سوریا بازنه‌ی مه‌ترسیداری تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كان رو له‌زیادبون بكه‌ن، ئه‌وا وڵات روبه‌ڕوی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
تا ئێستا 44 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا 44 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، هاوكات سێ كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه حكومه‌تی سوریا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندوه، هاوكات ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكورو رۆژئاوای سوریا به‌هه‌مانشێوه چه‌ندین رێكاری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای گرتوه‌ته‌به‌ر.
رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لەو وڵاتە كه‌مكرانه‌وه
هه‌فته‌ی رابردو، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لەو وڵاتە كه‌مكرانه‌وه، به‌جۆرێك به‌شێك له ئاڵوگۆڕ و چالاكیه بازرگانیه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه.
پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدابو له‌باره‌ی سوریاوه و رایگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌بونی كه‌رتی ته‌ندروستی پێشكه‌وتو، روبه‌ڕوی كاره‌ساتی گه‌وره ببێته‌وه.
خەندان
