توركیا لە بودجەی٢٠٢٠دا كورتهێنانی هەیە

توركیا لە بودجەی٢٠٢٠دا كورتهێنانی هەیە
بەهۆی ئەوەی كەرتی گەشتیاری و بەرهەمهێنان لە توركیا كەمی كردووە، بۆیە ئەو پێشبینییەی توركیا بۆ ٢٠٢٠ دای نابوو پێچەوانە بووەوە و لە بودجەی ٢٠٢٠دا كورتهێنان سەری هەڵدا.

بەكر باشئێڤیرگەن, ئەندام پەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی جەهەپە، داواy لە پەرلەمانی توركیا کردووە سەرلەنوێ گفتوگۆ لەبارەی بودجەی٢٠٢٠ بكەنەوە، چونكە كورتهێنانێكی زۆر لە بودجەدا هەیە كە كاریگەریی لەسەر كەرتی وەبەرهێنان هەیە.

بەكر لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (سۆڵ)ی توركی ئاشكرای کردووە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرناوە كورتهێنان لە بودجەی٢٠٢٠ سەری هەڵداوە، بەڵام جارێ حكوومەت ژمارەكەی ئاشكرا ناكات، بۆیە گرنگە بە گوێرەی ئەو پارەیەی لەبەردەستە و هەیە، سەرلەنوێ بودجەی٢٠٢٠ گفتوگۆی لەبارەی بكرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەكر ئاشكرای دەكات، پێشبینی دەكرێت توركیا ١٣٩ ملیار لیرەی توركی كورتهێنانی هەبێت، ئەمەش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵك دەبێت.












باسنيوز



Top