له‌ ئیسپانیا 545 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون

له‌ ئیسپانیا 545 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 25 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئیسپانیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/5/2020، له‌ ئیسپانیا 545 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 247 هه‌زار و 667 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 164 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 25 هه‌زار و 428 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 148 هه‌زار و 558 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز



Top