چین ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆزی پێکوتەی کۆرۆنا دەکات
توێژەران لە کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی لە پەکین رایدەگەیەنن، لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەباشیدان بۆ بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆزی پێکوتەی کۆرۆنا.
لە قۆناغی ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی دەکەن بە بڕی 100 ملیۆن دۆز
بەگوێرەی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، لە قۆناغی سەرەتادا تاقیکردنەوەی پێکوتەکە لەسەر مەیمون سەرکەوتو بوە، لە قۆناغی دوەمیشدا دوای پێداچونەوەی بۆ بەکارهێنان لە سەر مرۆڤ پەسەند کراوە، لە قۆناغی ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی دەکەن بە بڕی 100 ملیۆن دۆز.
ناونراوە کۆرۆناڤاک بەوتەی توێژەران ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
لە ئێستادا سەدان پاکەتی پێکوتە لە کارگەکاندا ئامادەیەو پێکەوتەکە ناونراوە "کۆرۆناڤاک"، بەوتەی توێژەران ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
لەدوای تاقیکردنەوەی لەسەر مەیمون هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نەبوە
ڤاکسینەکە بەسەر یەکەکانی دابەشکردنی دەرماندا دابەشکراوە و چاوەڕانی پەسەندکردنی کۆتایی لەسەر مرۆڤ، لەدوای تاقیکردنەوەی لەسەر مەیمون هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نەبوە.
لیو بیچینگ، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆمپانیای سینۆڤاک رایگەیاند، چاوەڕوانی پەسەندکردنی کۆتایین بۆ دابەشکردنی پێکوتەکە بەسەر کۆگاکانی دەرمانی ناوخۆی چین و دەرەوەی چین.
خەندان
