نەیاری مێرکڵ ستایشی هەوڵەکانی دەکات لە روبەڕوبونەوی کۆرۆنا
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، کە بە دیارترین نەیاری سیاسی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا دادەنرێت ستایشی رۆڵی مێرکڵ دەکات لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنادا.
مێرکڵ زۆر بە سەرکەوتوانە توانی بە کاری تیم لە کابینەی حکومەتدا بەسەر قەیرانی کۆرۆنادا سەربکەوێت
هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە هەوڵەکانی مێرکل رایگەیاند، "مێرکڵ زۆر بە سەرکەوتوانە توانی بە کاری تیم لە کابینەی حکومەتدا بەسەر قەیرانی کۆرۆنادا سەربکەوێت".
دەبێت زۆرخۆشحاڵ بین کە سەرکردەیەکی وەک ئەنگێلا مێرکڵمان هەیە
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت زۆرخۆشحاڵ بین کە سەرکردەیەکی وەک ئەنگێلا مێرکڵمان هەیە، ئەو زۆر سەرکەوتەوە لە روبەڕوبونەوەی قەیراندا".
پشتگیری خۆشی بۆ خولی پێنجەمی لە سەرکردایەتی وڵاتدا دەربڕی
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا سەرەڕای ستایشی هەوڵ و رۆڵی ئەنگێلا مێرکڵ، پشتگیری خۆشی بۆ خولی پێنجەمی لە سەرکردایەتی وڵاتدا دەربڕی.
هەرگیز جارێکی دیکە لەگەڵ ئەودا کار ناکاتەوە
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا، هۆرست سیهۆفەر پێی واب ئرنگێلا مێرکڵ وڵاتەکەی بەرەو هەڵدێری کارەسات دەبات و وتی، "هەرگیز جارێکی دیکە لەگەڵ ئەودا کار ناکاتەوە".
لە ئێستادا پشتگیریەکی زۆر لە شەقامی ئەڵمانی بۆ ئەنگێلا مێرکڵ دروستبوە و ستایشی هەوڵەکانی دەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی توانی بەخێرایی کاربکات لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و کەمترین رێژەی مردن بەراورد بە توشبون لە وڵاتانی ئەوروپادا تۆماربکات.
بەگوێرەی نوێترین ئامار، تا ئێستا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا 165هەزار و 664 کەسە و لە ریزبەندی شەشەم وڵاتی جیهانە بۆ زۆرترین ژمارەی توشبوان، لەبەرامبەردا 6 هەزار و 664 توشبو گیانیان لەدەستداوە، کە کەمترین رێژەی مردنە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ریزبەندیەکە.
خەندان
