ترەمپ ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات لە ئەمەریکا بەهۆی کۆرۆنا دەمرن
ترەمپ رەتیکردەوە وڵاتەکەی درەنگ دەستی بە رێکارەکان کردبێت و ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی ئەمساڵ، پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بەرهەم دەهێنرێت.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، بەرپرسانی پزیشکی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، هیوا زۆر کەمە لەمساڵدا پێکوتەی کۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت.
ئەمەریکا چین بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردنی دەیان هەزار کەس لە جیهان دەزانێت، بۆ ئەوەش دەڵێن، لێکۆڵینەوە دەکەین.
لە ئەمەریکا یەک ملیۆن و 188 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، 68 هەزار و 602 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
K24 –
