CIA: چین بۆ گلدانەوەی پێداویستی پزیشکی مەترسیەکانی کۆرۆنای شاردەوە
لە مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵدا حکومەتی چین فەرمانی کردوە بە دەزگا تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەبارەی خۆیدا پشان نەدەن
بەگوێرەی راپۆرتێک کە دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا سەرەتایی ئەم مانگە بڵاویکردوەتەوە، لە مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵدا حکومەتی چین فەرمانی کردوە بە دەزگا تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەبارەی خۆیدا پشان نەدەن و ژمارەی قوربانیان وەک خۆی تۆمار نەکەن.
ن بەمەبەستی گلدانەوەی پێداویستی و دەرمان لە کۆگاکانی خۆیدا ئەو کارەی کردوە
لە بەڵگە
چینامەکانی دەزگاکە هاتوە، چین بەمەبەستی گلدانەوەی پێداویستی و دەرمان لە کۆگاکانی خۆیدا ئەو کارەی کردوە.
چین هەناردەی پێداویستی پزیشکی سنوردار کردوە و لەبەرمبەردا هاوردەی زیادکردوە
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردودا، چین هەناردەی پێداویستی پزیشکی سنوردار کردوە و لەبەرمبەردا هاوردەی زیادکردوە.
دوێنێ، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ABCی ئەمریکی رایگەیاند، بەڵگەی زۆریان لە بەردەستدایە، کە ئاماژە بەوەدەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوبێتەوە، بەڵام چین ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
خەندان
