لە تورکیا 61 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 24 هەزار و یەک پشکنین ئەنجامدراون؛ هەزار و 670 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 61 کەسیش مردوون.
بەمجۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە سێ هەزار و 397 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 126 هەزار و 45 بەرزبووەوە. هەزار و 424 لەو تووشبووانە لە چاودێری چڕ خەوێنراون.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 892 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا 63 هەزار و 151 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
تورکیا قەدەخەی هاتووچۆی رانەگەیاندووە، بەڵام سنووردارکردن هەیە. رۆژانی پشووی هەفتە، شەممە و یەکشەممە، قەدەخەی هاتووچۆ لە 31 پارێزگادا رادەگەیێنرێت.
رووداو
