ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسییە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسییە
ئەمڕۆ ٣ی ئایار، لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسیی ئازاد ناودێر کراوە.

ساڵی ١٩٩١دا ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێسنوور" پێشنیاری دیاریکردنی رۆژێک بەناوی "ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ئازاد"ی بەمەبەستی پشتگیریرکردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، دایە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی یونێسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووکان لە ڕۆژی ٢٠ی دیسەمبەری ساڵی ١٩٩٢دا، ڕۆژی ٣ی ئایاری بە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی پەسند کرد.

یونێسکۆ هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ٣ی ئایاردا جەخت دەکاتەوە، کە ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆیی پێویستن.

ئەم ڕۆژە بە بۆنەی ساڵڕۆژی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی "ویندهۆک" Windhoek) Declaration) لەبارەی باشترکردنی بارودۆخی بڵاوکراوە سەربەخۆکان و گشتگیرکردنی چاپەمەنییەکان لە ئەفریقا ناودێر کراوە.

هەرچەند لە بەشەکانی دیکەی کوردستان وەک "باکوورر، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان" کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەر دان و ئازاد نەکراوەن، ئازادیی ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کورد لە ئارادا نییە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، لەژێر سێبەری ئەم سیستەمەدا بە سەدان میدیای نووسراو، بینراو و خوێندراو هەیە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هەیە و لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی دیکەش لقی هەیە و هەتا ڕادەیەکی زۆریش ئازادیی چاپەمەنی و زانیاری لە هەرێمی کوردستان هەیە.











باسنيوز



Top