سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: حکومەت پلانی دوای مردنی منی داڕشتبوو

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: حکومەت پلانی دوای مردنی منی داڕشتبوو
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، لەكاتی تووشبوونی بە كۆرۆنا، حکوومەت پلانی دوای گیان لەدەستدانی ئەوی داڕشتبوو.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی روونیکردەوە، لە دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی و مانەوەی لەژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانە، حکوومەت پلانێکیان لە ئەگەری گیان لەدەستدانی جۆنسن ئامادە کرد بوو.

جۆنسن، لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ماوەی سێ شەو لەژێر چاودێری چڕدا مایەوە و بە ئامێری هەناسەدان هەناسەی دەدا.





K24
Top