قەتەر؛ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 15 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە

 قەتەر؛ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 15 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە
تێکڕای ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتانی کەنداو لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بەرزبونەوەی تۆمارکردوە، بەجۆرێک ژمارەی توشبوان لە قەتەر گەیشتوەتە زیاتر لە 14 هەزار و 800 کەس و لە سعودیەش 25 هەزار و 400 توشبو تۆمارکراوە.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان زۆترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو لە سعودیە تۆمارکراوە، کە 25 هەزار و 459 توشبوە و لەو ژمارەیەش 179 توشبو گیانیانلەدەستداوە.

تا ئەمڕۆ یەکشەممە 14 هەزار و 872 توشبوی کۆرۆنا لە قەتەر تۆمارکراون


هەروەها لە وڵاتی قەتەر ژمارەی توشبوان بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ یەکشەممە 14 هەزار و 872 توشبو تۆمارکراون، لە ژمارەیەش 12 توشبو گیانیانلەدەستداوە و هەزار و 534 توشبوش چاکبونەتەوە.

هەروەها ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو گەیشتوەتە 13 هەزار و 599 توشبو، لە وڵاتی کوەیت-یش چوار هەزار و 619 توشبو لەلایەن تەندروستی ئەو وڵاتەوە تۆمارکراوە.

سەڵتەنی عوممان بە تۆمارکردنی دو هەزار و 483 توشبو کەمترین ژمارەی توشبونی پەتاکەی لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو تیایدا تۆمارکراوە


هەروەها تەندروستی بەحرەین، کە یەکێکی دیکەیە لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی سێ هەزار و 284 توشبوی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا راگەیاندوە، سەڵتەنی عوممانیش بە تۆمارکردنی دو هەزار و 483 توشبو کەمترین ژمارەی توشبونی پەتاکەی لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو تیایدا تۆمارکراوە.




خەندان
Top