ئێران رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی ئەڵمانیا کرد و بەچونە ژێر فشارەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا

 ئێران  رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی ئەڵمانیا کرد و بەچونە ژێر فشارەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا
حکومەتی ئێران لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حزبوڵا لەسەر خاکی وڵاتەکەی رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی ئەڵمانیا کرد و بەچونە ژێر فشارەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای لەقەڵەمدا، هەڕەشەی لەبەرلینیش کرد کە باجی ئەو بڕیارەی دەدات.

ئەو هەنگاوەی بەرلین لەژێر فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە و دەبێت ئەڵمانی باجی ئەو بڕیارەی بدات


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئەڵمانیا رێکخراوی حزبوڵای وەک " رێکخراوێکی شیعەی تیرۆرست" پێناسەکرد و بڕیاری قەدەغەکردنی هەمو جۆرە چالاکییەکی رێکخراوەکەی لەناو خاکی وڵاتەکەی دەرکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، "ئەو هەنگاوەی بەرلین چونە ژێر فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە و دەبێت ئەڵمانی باجی ئەو بڕیارەی بدات."

ئەو بڕیارەی ئەڵمانیا پشتگوێخستنی راستی روداوەکانی ئاسیای رۆژئاوایە


راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕیارەی ئەڵمانیا پشتگوێخستنی راستی روداوەکانی ئاسیای رۆژئاوایە.

تەنها لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەکانی زایۆنیست و رژێمی ئەمریکا دراوە


وتیشی، "ئەو بڕیارە تەنها لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەکانی زایۆنیست و رژێمی ئەمریکا دراوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارەی بەرلین بێڕێزیکردن بە سەروەری وڵاتی لوبنان بەوپێیەی ئەو رێکخراوە بەشێکی یاساییە لەحکومەت و پەرلەمانی لوبنان.








خەندان
Top