گوتەبێژە نوێیەکەی ترەمپ: بەڵێن بێ درۆ ناکەم

گوتەبێژە نوێیەکەی ترەمپ: بەڵێن بێ درۆ ناکەم
گوتەبێژە نوێیەکەی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) بەلێندەدا لە لێدوانەکانی درۆ نەکات.

خاتو کایلی مەککینانی، گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، کە لێدوان بە ناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەدات، لە یەکەم لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاندووە، لە ئێستا بەدواوە درێژە بە لێدوانە رۆژنامەنووسییەکانی کۆشکی سپی دەدەن.

دوای هاتنە سەر کورسیی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ بایەخی گوتەبێژی کۆشکی سپی کەم کردەوە و بەردەوام بەخۆی لێدوان بۆ رۆژنامەنووسان دەدات.

کایلی مەککینانی (تەمەن 31 ساڵ)، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندوە، ”هەرگیز درۆتان لەگەڵ ناکەم، بەڵێنتان پێدەدەم“.

ئەو کچە پێشتر لەهەردوو کەناڵی فۆکس و CNN کاری کردووە و دواتر بووەتە گوتەبێژی هەڵمەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2020.












باسنيوز


Top