داوای سێ ساڵ بەندکران بۆ رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگی توركیا دەكرێت
لە سەروبەندی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشتریش، فاتیح پۆرتوكال لە پێگەی خۆی لە تویتەر و، هەروەها لە كەناڵی تەلەفزیۆنی (فۆكس) كە هەواڵەكانی سەعات ٧ی تێدا دەخوێنێتەوە، رەخنەی توندی لە ئەردۆغان و حكوومەتەكەی گرتووە، ئەردۆغانیش ئەمە بە سووكایەی لێك داوەتەوە و داوای لە پارێزەرەكەی كردووە داوای یاسایی لەسەر تۆمار بكەن.
دۆسیەكە گەیشتووتە دادگای تاوانە قورسەكانی ئیستانبۆڵ، داواش كراوە پۆرتوكال بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بكرێت، بەڵام رۆژی دادگاییكردنەكە دیاری نەكراوە. چەند میدیایەكی توركیا دەڵێن دادگا لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەردۆغان دایە، بۆیە پۆرتوكال دەستگیر دەكرێت و كەسیش ناتوانێت هیچ شتێك بڵێت.
پۆرتوكال لە هەواڵەكانی سەعات ٧ی لە (فۆكس تی ڤی) لە رەیتینگدا زۆرترین بینەری هەیە لە توركیا و تێیدا سپیکەرە هەواڵ دەخوێنێتەوە و تەنز و لاتاوای تێکەڵ دەکات، هیچ بەرنامەیەكی سەرگەرمی و زنجیرەدراماش نەیتوانیوە لە زۆری بینەر بە پێشی بكەوێتەوە، بۆیە كاتێك رەخنە دەگرێت پەیامەكەی بە تەواوی دەگاتە خەڵك.
ئەو ساڵێك بەرلە ئێستا، بە خراپە باسی پێشمەرگەی كرد و، گوتی پێشمەرگە میلیشیایە و دەبێت توركیاش هەر وەكوو میلیشیا بیناسێنیت.
باسنيوز
