فڕۆكه‌ی دوه‌می هاوكاریی پزیشكی توركیا گه‌یشته‌ ئه‌مریكا

 فڕۆكه‌ی دوه‌می هاوكاریی پزیشكی توركیا گه‌یشته‌ ئه‌مریكا
خەندان-

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌ی دوه‌می كارگۆی سه‌ربازیی توركیا كه‌ هاوكاریی و پێداویستیی پزیشكیی باركردبو‌، گەیشتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی یه‌كه‌می هاوكاریی و پێداویستیی پزیشكیی توركیا بۆ ئه‌مریكا هەفتەی رابردو گه‌یشته‌ ئه‌و وڵاته‌، توركیا فڕۆكه‌ی دوه‌می هاوكاریی و پێداویستیی پزیشكیی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردوە.

‌فڕۆكه‌ی كارگۆی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ سوپای توركیا له‌ جۆری C-130، شەوی رابردو له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی ئاندروز له‌ نزیك واشنتن-ی پایته‌خت نیشته‌وه‌

ئاماژە بەوەشکراوە، ‌فڕۆكه‌ی كارگۆی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ سوپای توركیا له‌ جۆری C-130، كه‌ به‌ فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان،‌ سه‌رۆک كۆماری توركیا هاوكاریی و پێداویستیی پزیشكیی بۆ ئه‌مریكا باركردبو، شەوی رابردو له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی ئاندروز له‌ نزیك واشنتن-ی پایته‌خت نیشته‌وه‌.
فڕۆكه‌ی دووه‌می هاوكاریی پزیشكیی توركیا گه‌یشته‌ ئه‌مریكا
هاوشێوه‌ی هاوكاریی و پێداویستییه‌كانی پێشو، هاوكارییه‌كانی ئه‌مجاره‌ش بریتیین له‌ ده‌مامك، گاونی پزیشكیی، پاكژكه‌ره‌وه‌، پێویستیی پارێزگارییكردن له‌ ده‌موچاو، چاویلكه‌ و پێداویستیی دیكه‌ی خۆپارێزیی.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ملیۆنێک و 131 هەزار و 452 كەس توشی كۆرۆنا بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ملیۆنێک و 131 هەزار و 452 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 65 هەزار و 776 کەس گیانیانلەدەستداوە و 161هەزار و 563 کەسیش چاکبونەتەوە.











باسنيوز
Top