ترەمپ بە مەرجی داننان بە دەوڵەتی فەلەستینی پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات
ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، بە مەرجی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات.
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە بەرپرسانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، ئەگەر دان بنێن بە دەوڵەتی فەلەستینی، ئەوا ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر خستنە پاڵ کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکان بۆ سەر ئیسرائیل، دەدات.
بەپێی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە جارید کۆشنێری گەورە راوێژکار و هاوسەری ئیڤانکای کچی کاری لەسەر دەکات، پێویستە حکوومەتی نوێی ئیسرائیل و بنیامین نەتەنیاهۆ و بینی گانتسی هەردوو سەرکردەی ئەو وڵاتە، بە مەرجەکەی ئەمریکا رازی بن.
باسنیووز
