له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له ملیۆنێك و 131 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه 2/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 131 هه‌زار و 492 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یەک ملیۆن و 95 هەزار و 304 کەس بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 65 هه‌زار و 776 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 161 هه‌زار و 563 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
