ئێران؛ دواین ئاماری توشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا راگەیەندرا
وەزارەتی تەندروستی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبوان و قوربانیانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"63 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە"
راشیگەیاند،"هەر لەو ماوەیەدا 1006 كەسی دیكە توشی پەتای كۆرۆنا بون.
تاكو ئێستاش 95 هەزار و 646 كەس توشی پەتاكە بون، لەو ژمارەیەش 6091 كەس گیانیان لەدەستداوە و 76 هەزار و 318 كەسیش چاكبونەتەوە، لەئێستاشدا 2899 كەس لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدان
ئاماژەی بەوەشكرد،"تاكو ئێستاش 95 هەزار و 646 كەس توشی پەتاكە بون، لەو ژمارەیەش 6091 كەس گیانیان لەدەستداوە و 76 هەزار و 318 كەسیش چاكبونەتەوە، لەئێستاشدا 2899 كەس لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدان."
لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان سێ ملیۆن و 320 هەزار و 613 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 234 هەزار و 393 كەس گیانیانلەدەستداوە و ملیۆنێك و 49 هەزار و 260 كەس چاكبونەتەوە.
خەندان
