ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی ئابوری بەسەر چیندا دەكات

 ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی ئابوری بەسەر چیندا دەكات
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەتوانایدا هەیە باجی گومرگی زیاتر بخاتە سەر كەلوپەلە هاوردەركراوەكانی چین بەهۆی كۆرۆناوە، جەختیشیكردەوە، نایەوێت دەست لە پابەندییەكانی قەرزی حكومی هەلبگرێت.

واشنتن دەتوانێت ئەوە بكات، بەڵام بەشێوەیەكی دیكە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا واشنتن دەتوانێت دەست لە پابەندییەكانی بە قەرزی وڵاتەكەی بەرامبەر چین هەڵگرێت رایگەیاند، واشنتن دەتوانێت ئەوە بكات، بەڵام بەشێوەیەكی دیكە.

دەتوانم هەمان ئامانج بپێكم، بەڵام لەرێگەی سەپاندنی باجی نوێ و زێدەتر بەسەر چین-دا

ئاماژەی بەوەشكرد "دەتوانم هەمان ئامانج بپێكم، بەڵام لەرێگەی سەپاندنی باجی نوێ و زێدەتر بەسەر چین-دا، ئەوەش بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارەی زیاتر".

دەستهەڵگرتن لەو پابەندیانە هیچ دەركەوتەیەكی ئەرێنی نابێت

راشیگەیاند، چین بەڵگە و سەنەدی قەرزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای لایە بە قەبارەی نزیكەی یەك تریلیۆن دۆلار، رونیشیكردەوە دەستهەڵگرتن لەو پابەندیانە هیچ دەركەوتەیەكی ئەرێنی نابێت.

لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان وتیشی "پێویستە لەسەرمان دۆلار و جێگیری ئەو دراوە و گرنگییەكەی بپارێزین"، هوكات دۆلار-ی بە "گرنگترین دراو لە جیهاندا" ناوبرد.

پێشتریش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیمانیدا لێپێچینەوە لە چین بكات سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو وڵاتەی تۆمەتباركرد بە هۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و فەرامۆشكردنی لە سەرەتاوە، بەڵام پەكین تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە.





خەندان
Top