سەرۆکوەزیری ڕووسیا تووشی پەتای کۆرۆنا بووە
میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردووەتەوە دوێنێ پێنجشەممە میشوستین لە گفتوگۆیەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیا ئەو بابەتەی پێ راگەیاندووە و وتوویە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماڵەوە کەرەنتین دەبێت و هەتا کاتی چاکبوونەوە "ئەندرەی بلووس ئێف"ی وەک جێگرەوەی خۆی داناوە.
میخائیل میشوستین تەمەن ٥٤ ساڵ و نزیکەی چوار مانگ بەرلە ئێستا وەک سەرۆکوەزیری نوێی ڕووسیا دەستنیشان کراوە.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ڕووسیا لە ٢٤ سەعاتدا نزیکەی ٧ هەزار و ١٠٠ کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆرنا بوون.
بەگشتی لە ڕووسیا زیاتر لە ١٠٦ هەزار کەس تووشی کۆرۆرنا بوون و زیاتر لە هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ئاشکرای کردووە ڕووسیا هێشتا نەتەنیا خاڵی لووتکەی پەتای کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە، بەڵکوو تەنانەت لە نیوەی ڕیگایشدان و بەڕای من لەوانەیە تەنیا یەک لەسەر چواری ڕێگەکەمان بڕیبێت.
باسنیوز
