موچەی دەیان هەزار کارمەندی پزیشکی ئەمریکا دەبڕدرێت و دەنێردرێنەوە ماڵەوە

 موچەی دەیان هەزار کارمەندی پزیشکی ئەمریکا دەبڕدرێت و دەنێردرێنەوە ماڵەوە
لە کاتێکی ئاوا هەستیاردا کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە بەدەست پەتای کۆرۆناوە دەناڵێنێت، موچەی دەیان هەزار پەرستار و کارمەندی پزیشکی کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە دەبڕدرێت و دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.

پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی نۆرینگە و نەخۆشخانە تایبەتەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا بە پاساوی نەبونی بوجە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە موچەکانیان بڕاوە

بەگوێرەی راپۆتێکی BBC، پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی نۆرینگە و نەخۆشخانە تایبەتەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا بە پاساوی نەبونی بوجە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە موچەکانیان بڕاوە.

"بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە بیانوی خەرجکردنی پارە بۆ بەشی دیکە، پێیوتوم بەبێ خەرجکردنی موچە بچمەوە ماڵەوە

ماریا بوکستۆن، پەرستار لە نەخۆشخانەی تایبەتی ست پاول لە ویلایەتی مینۆسۆتا رایگەیاند، "بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە بیانوی خەرجکردنی پارە بۆ بەشی دیکە، پێیوتوم بەبێ خەرجکردنی موچە بچمەوە ماڵەوە".

بەبێ سود و رێزلێگرتن نێردراومەوە بۆ ماڵەوە

بوکستۆن باسی لەوەشکردوە، "پێم دەڵێن ئێوە پاڵەوانی نیشتیمانین، بەڵام من هیچ واهەست ناکەم کە وابم، بەبێ سود و رێزلێگرتن نێردراومەوە بۆ ماڵەوە".

دەیان هەزار کارمەندی پزیشکی هاوشێوە بێ کار و موچە بون

بەگویرەی راپۆرتەکەی BBC، دەیان هەزار کارمەندی پزیشکی هاوشێوە بێ کار و موچە بون.

وه‌زاره‌تی كاری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا بڵاویکردوەتەوە، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا، سێ ملیۆن و 84 هه‌زار كه‌س به‌هۆی له‌ ده‌ستدانی بژێوی ژیانیانه‌وه‌ له ‌پاره‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سودمه‌ند بون.

وه‌زاره‌تەکە له‌ 21ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیان به‌ناونوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ كردوە، كه‌ به‌هۆی خراپی دۆخی گوزه‌رانیانه‌وه‌ و بێكاریه‌وه‌ گرفتیان بۆ دروستبوه‌ و ده‌یانه‌وێت هاوكاری وه‌ربگرن، له‌ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی رابردودا 30 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س داواكاریان پێشكه‌ش كردوه‌.










خەندان
Top