روسیا هەڕەشەی هێرشی ناوەکی لە ئەمریکا دەکات
پێشتر بە ئەمریکامان راگەیاندوە ئەو هەنگاوانەی لە چوارچێوە سەربازیەکاندا نیە کە لەسەری رێککەوتوین
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە میانی لێدوانێکدا کە لە رۆژنامەی مۆسکۆڤیکیج کۆمسۆلۆتس بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەکردوە، "پێشتر بە ئەمریکامان راگەیاندوە ئەو هەنگاوانەی لە چوارچێوە سەربازیەکاندا نیە کە لەسەری رێککەوتوین".
ئاماژەی بە پڕچەکردنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا دەدا بە موشەکی ناوەکی مەودا ناوەند
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەو وتانەیدا ئاماژەی بە پڕچەکردنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا دەدا بە موشەکی ناوەکی مەودا ناوەند.
بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر سیستەمی رادار و بەرپەرچدانەوەی موشەکیان کارا بوە
وەزارەتی بەرگری روسیاش لە بەیاننامەیەکی هاوشێوەدا هۆشداریدا بە ئەمریکا و رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا لە ئامادەباشیدا بون بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر سیستەمی رادار و بەرپەرچدانەوەی موشەکیان کارا بوە.
بەهۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێگەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە ئاویەکان ئاسیا-پاسیفیک لە کاڵبونەوەدایە و بۆ قەرەبوی ئەوەش هەوڵی دەرخستنەوەی هەژمونەکانی لە سنورە ئاویەکانی چین دەدات.
باسنیوز
