ترەمپ: سوید زۆر بە سەختی باجی پشتگوێخستنی رێکارەکانی کۆرۆنا دەدات

 ترەمپ: سوید زۆر بە سەختی باجی پشتگوێخستنی رێکارەکانی کۆرۆنا دەدات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هۆشداریدەداتە وڵاتی سوید و پێیوایە بەهۆی جێبەجێنەکردنی ریکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا باجەکەی بە سەختی دەدات.

سەرەڕای راپۆرتەکانیش، سوید باجێکی سەخت دەدات لە جێبەجێنەکردنی قەدەغەی هاتوچۆ


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نوسینێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "سەرەڕای راپۆرتەکانیش، سوید باجێکی سەخت دەدات لە جێبەجێنەکردنی قەدەغەی هاتوچۆ".

تا ئەمڕۆ دو هەزار و 462 کەس لە سوید بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


ترەمپ لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بەراوردی ئامارەکانی قوربانیاینی کۆرۆنای لە سوید و ژمارەیەک وڵاتی دراوسێی کردوە و باسی لەوەکردوە، "تا ئەمڕۆ دو هەزار و 462 کەس لە سوید بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆر زیاترە لە نەرویج (207)، فینلەندا (206) و دانمارک(443)".

لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ترەمپ ستایشی بڕیارەکانی ئیدارەکەی کردوە بۆ جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و بەبۆچونیب ترەمپ ئەمریکا لەو بابەتەدا باشتیرین بڕیاریداوە.

سەرەڕای توشبونی 21 هەزار و 56 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی دو هەزار و 462 کەس بوهۆیەوە لە سوید، تا ئێستا رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و دورەپارێزی کۆمەڵایەتی جێبەجێنەکراون



خەندان
Top