مانگی 11 لەژێر فشاری ئەردۆغاندا لە توركیا هەڵبژاردن دەكرێت
ئۆزاغ قسەی بۆ ماڵپەڕی (سۆڵ)ی توركی كردووە و، دەڵێت رەنگە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ، یان مانگی نیسانی ٢٠٢١دا هەڵبژاردن لە توركیا بكرێت، ئەمەش ناو لێ دەنێت هەڵبژاردن لەژێر فشار، نەك هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بە گوتەی ئەو، ئاكەپە و ئەردۆغان دەیانەوێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بقۆزنەوە بۆ خۆیان و بیكەن بە سەركەوتن بۆ خۆیان، واتە كاتێك بە سەركەوتوویی لەو ڤایرۆسە دەردەچن، ئیدی ئەمە دەكەنە بەهانە تا بچنە ناو هەڵبژاردنەوە.
گوتیشی: "وەكو ١٥ی تەمووز كاتێك ئاكەپە حاڵی خراپ بوو، دوای ٦ مانگ توركیای بردە ناو ریفراندۆم بۆ گۆڕینی سیستەم بۆ سەرۆكایەتی، ئێستاش دەزانێت میللەت ماندووە و پارتی ئایندەش دەنگەكانی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، دەیەوێت لەژێر فشاردا هەڵبژاردن بكات و بە ساختەكاری بیباتەوە".
باسنيوز
