زیاتر لە دوو هەزار و 930 کەسی دیکە لە تورکیا تووشی کۆرۆنا بوون
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەدنروستیی تورکیا، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا دوو هەزار و ٩٣٦ كەسی دیکە لە توركیا تووشی كۆرۆنا بوون، هەروەها ٨٩ كەسی تریش گیانیان لەدەست داوە.
کۆی ژمارەی تووشبوان لە توركیا بۆ ١١٧ هەزار و ٥٨٩ كەس بەرز بووەتەوە، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٨١ كەس.
فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە، بەرز بووەتەوە بۆ ٤٤ هەزار كەس، واتە یەك لەسەر سێی تووشبوان لە توركیا چاك بوونەتەوە.
هەروەها گەشبین بوو بەوەی لە توركیا ژیان ئاسایی دەبێتەوە و دەتوانن بەسەر كۆرۆنادا زاڵ بن، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن.
باسنيوز
