له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 61 هه‌زار و 669 كه‌س

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 61 هه‌زار و 669 كه‌س
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 147 هه‌زار كه‌س له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌ 30/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 64 هه‌زار و 572 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كى به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌، ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار و 765 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 61 هه‌زار و 669 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 147 هه‌زار و 411 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.





باسنیوز
Top