ئەڵمانیا حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە

ئەڵمانیا حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە
ئەڵمانیا رێکخراوی حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە و هەموو چالاکییەکانیشی قەدەغەکردووە. هەروەها پۆلیس، هەڵدەکووتنە سەر ئەو دامەزراوە و شوێنانەی سەر بە رێکخراوەکەن.

وتەبێژی هۆرست سیهۆفێر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزیر چالاکییەکانی حزبوڵڵای قەدەغە کردووە و رێکارەکانی پۆلیس دەستیانپێکردووە و یاسا سەروەر دەبێت.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەو گروپە نزیکەی هەزار و 50 ئەندامی هەیە. هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا زیاتر تیشک دەخەنە سەر شارەکانی بەرلین، دۆرتمۆند، برێمێن و مونستێر بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لوبنانیە.

لە ساڵی 2013، یەکێتی ئەوروپا باڵی سەربازی حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام باڵە سیاسییەکەی بەردەوام بوو لە کارەکانی. بۆی تەنهسا سزا خرایە سەر سەرکردە سەربازییەکانی.










K24
Top