رۆحانی: ئێرە کەنداوی فارسە کەنداوی واشنتن نیە

رۆحانی: ئێرە کەنداوی فارسە کەنداوی واشنتن نیە
سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمرکا لە جموجۆڵەکانی لە کەنداوی فارس و رایگەیاند، ئێرە کەنداوی واشنتن نیە کەنداوی فارسە.

پێویستە ئەمریکییەکان ئەوە بزانن ئێرە کەنداوی واشنتن و کەنداوی نیویۆرک نیە، ئێرە کەنداوی فارسە، بەدرێژایی مێژوی کەنداوی فارس بوە و هەر کەنداوی فارسیش دەبێت



حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا رایگەیاند، "پێویستە ئەمریکییەکان ئەوە بزانن ئێرە کەنداوی واشنتن و کەنداوی نیویۆرک نیە، ئێرە کەنداوی فارسە، بەدرێژایی مێژوی کەنداوی فارس بوە و هەر کەنداوی فارسیش دەبێت".

بەکارهێننی ئەو ناوەی وەک دەستکەوت و پیرۆزیەک بۆ گەلەکەی لەقەڵەمدا



لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رۆحانی دابڕاندنی هەر ناوێکی دیکەی بەسەر کەنداوی فارسدا بە ناڕاست لە قەڵەمدا و بەکارهێننی ئەو ناوەی وەک دەستکەوت و پیرۆزیەک بۆ گەلەکەی لەقەڵەمدا.

"پیرۆزبایی لە گەلەکەم دەکەم کە ناوەکەیان بەسەر گەورەترین کەنداوی ناوچەکە دابڕاوە



رۆحانی باسی لەوەشکرد، "پیرۆزبایی لە گەلەکەم دەکەم کە ناوەکەیان بەسەر گەورەترین کەنداوی ناوچەکە دابڕاوە".

ئەوەشی خستەڕو، کەنداوی فارس بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوی گەلی ئێران و هاوڵاتیانی ئامادەیان خۆیانی لە پێناودا بەخت بکەن.

ئەو وتانەی رۆحانی لە میانی وتارێکیدا بو بەبۆنەی ساڵیادی ناونی کەنداوەکەوە بە کەنداوی فارس کە ساڵانە لە رێکەوتی 29/4 دا وەک دەستکەوتێک بۆ گەلی ئێران یادی دەکرێتەوە.






خەندان
Top