سوپای پاسداران: ئەمریکا ناوچە ئاوییەکانی ئێران ببەزێنێت، لە نەخشەی جیهان دەسڕینەوە
پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئەمریکا لەو ناچەیە بەدوای چیدا دەگەڕێت
عەمید ئەبو فەزڵ شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "وڵاتانی کەنداو خۆیان دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە دابینبکەن، پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئەمریکا لەو ناچەیە بەدوای چیدا دەگەڕێت، کەشتی هەڵگری فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا چی دەکەن لەو ناوچەیەدا؟".
ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بەرژەوەندی گەلی ئێران بخەنە مەترسییەوە، ئەوا گورزکی بەهێزتر لە جاری پێشوی لێدەدرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بیانەوێت سنورە ئاوییەکانی ئێران لە ناوچەی کەنداودا ببڕن، یان بەرژەوەندی گەلی ئێران بخەنە مەترسییەوە، ئەوا گورزکی بەهێزتر لە جاری پێشوی لێدەدرێت، لەبواری بەرگریدا، ئێران لێخۆشبون بەرامبەر هیچ لایەنێک دەرنابڕێت.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران باسی لەوەشکرد، "دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی جەنگی دەرونیدا چەندین لێدوان لە دژی ئێران دەدات، بۆ ئەوەی رای گشتی چەواشە بکات و باڵانسی خۆی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی کۆتایی ئەمساڵ بەرزبکاتەوە".
22ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردوە، هێرش بکەنە سەر هەر بەلەمێکی جەنگی ئێران ئەگەر بییەوێت لە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا نزیکبێتەوە.
خەندان
