ترەمپ هۆکاری زۆری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ باشی وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە
ترەمپ دەڵێت: "تاکە هۆکار کە ئەمەریکا یەک ملیۆن حاڵەتی تۆمار کردووە ئەوەیە، پشکنینەکانی ئێمە زۆر لە وڵاتانی دیکە باشترە".
دەشڵێت، وڵاتانی دیکە لە رووی رێژەی پشکنین زۆر لە دوای ئێمەوەن بۆیە حاڵەتی کەمتریان تۆمار کردووە.
لە ئەمەریکا، یەک ملیۆن و 35 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و نزیکەی 60 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
K24
