حەسەن رۆحانی: جگە لە ئیمام مەهدی کەس نازانێت کۆتایی کۆرۆنا کەی دەبێت
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەمساڵ ساڵێکی پڕ نەهامەتیبو بۆ گەلی ئێران، , و تەنیا ئیمامی مەهدی دەزانی ئەم پەتایبە كەی تەواو ەبێت ، بەتایبەت لە دوای مانگی ئازاری رابردوە، کە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێراییەکی زۆر بە وڵاتەکەدا بڵاوبوەتەوە و کێشەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوە.
حکومەتی ئێران هەمو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئێران هەمو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان.
هێشتا کۆتایی ئەم ڤایرۆسە دیارنییە، پێویستە خۆمان بۆ دەستپێکردنەوەی کارو چالاکییەکانمان ئامادە بکەین
رۆحانی باسی لەوەشکرد، "لەڕوی تیۆرییەوە هێشتا کۆتایی ئەم ڤایرۆسە دیارنییە، پێویستە خۆمان بۆ دەستپێکردنەوەی کارو چالاکییەکانمان ئامادە بکەین، ئەو گریمانەیە دابنێین کە لەوانەیە کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵماندا بمنێتەوە و بەتەواوەتی بنەبڕ نەکرێت".
ئەوەشی خستەڕو، "پێویستە بڕێکی کەم لە چالاکییکانمان کەمبکەینەوە و کاربکەین بۆ بەدەستخستنی پێداویستییە سەرەکییەکانمان لە چوارچێوەی پابەندبون بە رێنماییە پزیشکییەکان بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە".
خەندان-
